هەوڵی تەقاندنەوەی فڕۆکەخانەی کابول درا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دوو شەممە بەرپرسێکی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، چەند موشەکێک بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول هەڵدرا، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگری موشەکیەوە بەرەنگاری بوونەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، بەرپرسێک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، وتوویەتی کە نزیکەی پێنج موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی کابول کرا ، بەڵام تا ئێستا ڕوون نیە کە سیستمی بەرگری موشەکی توانیویەتی شکستیان پێبهێنێت یاخود نا.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشدا، ڕاپۆرە سەرەتاییەکان هیچ زانیارییەکان دەربارەی بەرکەوتنی زیان بە ئەمریکا، بڵاو نەکردۆتەوە.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەدا، موشەکەکە فرۆکەخانەی کابولی کردۆتە ئامانج، کە لە ئۆتومبیلێکەوە لە ناوچەی خەیرخانەی باوکوری ڕۆژئاوای پایتەختی ئەفغانستان دەرکەوتووە.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، لە دەوروبەری فڕۆکە خانەی کابول زنجیرە تەقینەوەیەک ئەنجامدرا، کە نزیکەی ٢٠٠ قوربانی لێکەوتەوە لە نێوانیاندا چەندین هاوڵاتی ئەمریکی هەبوو، ڕێکخراوی داعشی خۆراسان، بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەیان گرتە ئەستۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا