پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئینفنێکس خۆی ئامادە دەکات لەمانگی ئەیلولدا مۆبایلی ئینفنێکس هۆت11 ئێس بە تایبەتمەندیەکی زۆر بخاتە بازاڕەوە.
مۆبایلی ئینفنێکس هۆت11 ئێس چارەسەرکەری هێلیۆ جی88ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە بە دوو نموونە بەردەست دەبێت، یەکەمیان ڕامەکەی چوار گێگابایتە و میمۆریەکەی 64 گێگابایتە ئەم جۆرە نرخەکەی 135 دۆلارە، دووەمیان ڕامەکەی شەش گێگابایتە و میمۆریەکەی 64 گێگابایتە ئەم جۆرەیان نرخەکەی 150 دۆلارە.
دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 48 مێگاپێکسڵە، مۆبایلەکە بەچەند ڕەنگێکی جیاواز بەردەست دەبێت، خێرای پاتریەکەی 6000 میلی ئەمپێرە، تایبەتمەندی زیاتری مۆبایلەکە باسنەکراوە تا کاتی بڵاوبونەوەی کە بڕیارە لەمانگی ئەیلولدا بخرێتە بازاڕەوە.