ئەمریكاو توركیا دۆخی ئەفغانستانیان تاوتوێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرانی دەرەوەی توركیاو ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و دوایین دۆخی ئەفغانستانیان تاوتوێكرد.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیادا هاتووە، مەولود چاوشئۆغڵو هاوتا ئەمریكییەكەی، ئانتۆنی بڵینكن پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.

ئەوەش هاتووە، هەردولا بەگرنگییەوە تاوتوێی دۆخی ئێستای ئەفغانستانیان كردووە.

بەهۆی كۆنتڕۆڵكردنی زۆربەی ناوچەكانەوە لەلایەن چەكدارانی تاڵیبانەوە ماوەی چەند رۆژێكە دۆخی ئەفغانستان گرژی و ناسەقامگیری بەخۆیەوە دیووە، لە چەند رۆژی رابردوشدا داعش تەقینەوەیەكی گەورەی لە فڕۆكەخانەی كابولی پایتەختی ئەو وڵاتە ئەنجامداو بەهۆیەوە زیاتر لە 90 كەس كوژران كە 13 كەسیان سەربازی ئەمریكی بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا