شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا سەردانی روسیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

شاندێكی توركیا بە سەرۆكایەتی جێگری وەزیری دەرەوە، سەردانی روسیا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا رایگەیاند، شاندەكەی توركیا بە سەرۆكایەتی جێگری وەزیری دەرەوە، باڵیۆز سەدات ئوناڵ دەچنە رووسیا و لەبارەی پەرەسەندنە هەرێمییەكان تایبەت بە لیبیا و سووریا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆ دەكەن.

سەردانی ئەو شاندەی توركیا بۆ رووسیا لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردودا لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی رووسیا شاندێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات سەردانی ئەو وڵاتەیان كرد.

لە بارەی سەردانەكەشەوە سیهانۆك دیبۆ، ئەندامی وەفدی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات راگەیاند، لەسەردانەكەیان بۆ روسیا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ حزبی ئیرادەی گەل واژۆ كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا