بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق زیاد دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە کۆمپانیای نەوتی لۆک ئۆیل ڕایگەیاند، پلانی هەیەو هیوادارن بتوانن، بەرهەم هێنانی نەوت لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قەرنەی2، زیاد بکەن بۆ 480هەزار بەرمیل لە ساڵی 2022دا.

پاڤێڵ جەدانۆڤ، جێگری بەڕێوبەری دارایی کۆمپانیاکە وتی، قۆناغی گەشەپێدانی بەرهەمهێنان سەرەتا وا دەست پێدەکات، کە لە ئێستادا ڕۆژانە، 400 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنن، بەڵام دواتر ڕێژەکە زیاد دەکەن بۆ 450هەزار بەرمیل.

ئاماژەی بەوەشدا، دەست دەکەن بە بەرهەم هێنانی 30هەزار بەرمیل، لە ڕۆژێکدا لەو بیرانەی تاقیکراونەتەوە، لە پێکهاتەی یەمامە، بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕۆژێکدا 480 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنن.

لۆک ئۆیل دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی خاوی ڕوسیایە، لە ساڵی 2019ەوە، دەستی کردووە بە هەڵکەندن لە پێکهاتەکانی مەشرەف و یەمامە، بڕیاربوو تاساڵی 2020 نزیکەی 480 هەزار بەرمیل بەرهەم بهێنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ ئۆپیک کۆتایی نەهات کارەکەیان دواکەوت.

جەدانۆڤ وتی،بڕیارە بڕی بەرهەم هێنان بۆ ساڵی 2025 تا ساڵی 2030 بگاتە نزیکەی 800هەزار بەرمیل بەڵام هێشتا زووە بۆ گفتوگۆ کردن دەربارەی ئەو بابەتە.

کێڵگە نەوتیەکانی ڕۆژئاوای قورنەی 2دەکەوێتە پارێزگای بەسرە لە باشوری عێراق، هەرچەند کۆمپانیای نەوتی بەسرە خاوەنی کێڵگیە نەوتیەکەیە بەڵام، کۆمپانیای لۆک ئۆیل خاوەنی لە %75ی پرۆژەکەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا