سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: بەشێكین لە عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، سەردانی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بۆ لای مەسعودبارزانی سەرۆكی پارتی بەو ئاراستەیە هەموومان بەشدارین لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا، پارتیش بەشێكی گرنگە لە پرۆسەی سیاسی عێراق.

لەكۆتایی ساڵی 2013 ەوە، گرژی و ئاڵۆزی توند كەوتەنێوان نوری مالكی سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێم، بەڵام سەردانەكەی مالكی بۆلای بارزانی، لەسەرووبەندی نزیك بوونەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بە كۆتایی بەستەڵەكی نێوان ئەو دوو كەسە دادەنرێت.

زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: گرژیەكانی رابردوو بابەتی كەسی نەبوون لە نێوان نوری مالكی و مەسعودبارزانی، بەڵكو بابەتی سیاسی بوون و پەیوەندییان بە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستانەوە هەبووە، لەو سەردەمەدا نوری مالكی سەرۆكوەزیران بووە، بۆیە ئەو گرژیانەی كە هەبووە رووی لە مالكی كردووە.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وتی: ئێستاش كە بەشێكی گرنگین لە عێراقی فیدراڵ بۆیە رۆڵی مەسعود بارزانی رۆڵێكی گرنگە لە هاوكێشە سیاسییەكانی عێراق، ئەمجۆرە سەردان و پەیوەندییانەش بەرەوئاراستەیەكە كە ئێمە هەموومان بەشدارین لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا.

وتیشی: ئەمە ئەوە ناگەیەنێت گرژییەكان كۆتاییان دێت، چونكە گرژییەكانی بابەتی كەسی نەبوون و پارتیش بەشێكی گرنگە لە پرۆسەی سیاسی عێراق.

ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئابی 2021 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی پێشوازی لە نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و شاندێكی یاوەری كرد.

میدیاكانی پارتی بڵاویانكردەوە، بارودۆخی سیاسی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا