پۆڵەتیک پرێس
کشمیش دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات و ئێسکەکان بەهێز دەکات، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کانزاکانی کالیسیۆم، مەگنیسیۆم و مسی تێدایە.
کشمیش رێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان و نەخۆشی بیرچوونەوە دەکات، ڕێژەیەکی زۆر شەکری سروشتی تێدایە بۆیە یەکێکە لەو خواردنانەی وزە بە لەش دەبەخشێت، ڕۆژانە خواردنی 21 دەنک کشمیش جەستە لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە و جگەر دەپارێزێت.
ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن یان ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن دەتوانن ڕۆژانە کشمیش بخۆن، چونکە کوپێک کشمیش نزیکەی 217 کالۆری و 47 گرام شەکری سروشتی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا هەستی تێربوون زیاد دەکات و وزە بە لەش دەبەخشێت.