چەند گوللـە هاوەنێك لە نزیك هەولێر كەوتنە خوارەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە  https://t.me/Politicpress

چەند گوللـە هاوەنێك لە سنووری پارێزگای هەولێر لە نزیك قوشتەپە لە گوندەكانی دۆڵەبەكرە، دۆڵەزە و باشتەپە كەوتنە خوارەوە، هاوەنەكان بە چۆڵەوانی كەوتوون و هیچ زیانێكی ماددی و گیانییان نەبووە.

ستار ئاغا عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێنج گوللـە هاوەن لە پێنج ناوچەی جیاوازی نزیك قوشتەپە كەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددیان لێنەكەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە وتی: لە ناوچەی دوبز و پەلكانەوە گوللـە هاوەكان ئاراستەكراون.

باسی لەوەشكرد، تا ئێستا هیچ لایەنێك بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە و ئاسایشی ناوچەكەش سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هێرشەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا