پۆڵەتیک پرێس
لە ڕووداوێکی سەیردا شوێنەوارناسان لەکاتی دروستکردنی ڕێگایەکی ڕۆژئاوای ئێرلەندا پەیکەرێکی نەخشێندراویان لە دار دۆزییەوە کە تەمەنی 1600 ساڵە و بەرزیەکەی هەشت پێیە.
شوێنەوارناسان پەیکەرە دارەکەیان لە زەلکاوی ناوچەی روسکومون دەرهێناوە، کە 6.5 کیلۆمەتر لە شاری راتکرۆگانەوە دوورە کە پایتەختی یەکێک لە پێنچ شانشینە کۆنەکانی ئێرلەندیە، نزیکەی 240 شوێنی تایبەت بە شوێنەوار لەو ناوچەیەدا هەیە، گردێکی لێیە دەگەڕیتەوە بۆ چەرخی بەردینی نوێ.
شوێنەوارناسانن ئاماژەیان بەوەدا پێشتر وابڕوا دەکرا راتکرۆگان دەرگایەکە بۆ جیهانێکی دیکە و لە سەدەکانی ناوەڕاستدا پێی دەوترا دەرگاری ئێرلەندی دۆزەخ.
شوێنەوارناسان لەگەڵ دۆزینەوەی پەیکەرە دارەکەدا ئێسکێکی ئاژەڵ و خەنجەرێکیان دۆزییەوە کە بۆ ڕێوڕەسمەکان بەکارهاتووە و مەبەست لێی قوربانیدانی خودای بتپەرست بووە، لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا ئەم پەیکەرانە چاکسازی و نوێکردنەوەیان بۆ دەکرێت و لە دوایدا لە مۆزەخانەی نەتەوەیی ئێرلەندی نمایش دەکرێت.