نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ زیادبوونی رێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن لەسەر ئاستی جیهان و گەڕانەوەی هیوا بۆ زیادبوونەوەی داواکاری لەسەر سوتەمەنی، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی (گۆڵدمان ساکس) پێشبینی کرد هەتا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا