18 خوێندكار لەهەموو وانەكاندا 100 نمرەیان هێناوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەكانیەوە راگەیەندراو لە هەرێمیش لەسەرجەم بەشەكاندا 18 خوێندكار لەهەموو وانەكاندا 100 نمرەیان هێناوە.

د.ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەكانیەوە ئاشكراكرد.

لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵدا 124 هەزار خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەكانیان كردوە، رێژەی دەرچوونی خوێندكارانی زانستی 32.88%بووە، وێژەیش 19.09%، پیشەیی 18%، خوێندنی ئیسلامی 43%.

لەبارەی یەكەمەكانی هەرێمیش لەسەرجەم بەشەكان لەسەر ئاستی هەرێم 18 خوێندكار لەسەرجەم بەشەكان لەهەموو وانەكاندا نمرەی 100یان هێناوە.

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم روونیكردەوە، لە بەشی زانستی 18 یەكەم، 44 دووەم، سێیەمێك، وێژەی یەكەمێك و دوو دووەم، دوو سێیەم، پیشەیی پێنج یەكەم، چوار دووەم، پێنج سێیەم، خوێندنی ئیسلامی یەكەمێك، دووەمێك، سێیەمێك هەبوون.

باسی لەوەشكرد، لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا 207 حاڵەتی قۆپیكردن كراوە.

وەزیری پەروەردە ڕایشیگەیاند: وەك لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ، جێگری سەرۆکی حکومەت بڕیاری لێ دراوە، 14/9/2021 خوێندن لە خوێندنگاکان دەست پێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا