گۆگڵ بیستۆکێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گۆگڵ بیستۆکێکی نوێی بێتەل بەناوی پێکسڵ بودس بە تایبەتمەندیەکی زۆر و پێشکەوتوو دروست دەکات.

بیستۆکەکان بەرگەی ئاو و پیسی دەگرن، کێشەکەی پێنج گرامە، بەشێوەیەکی مەتاتی دروستکراوە بۆ گوێ ئاسانە و نابێتە هۆی بێزارکردن، بیستۆکەکان تایبەتمەندی گێڕانەوەی ژاوەژاوی دەرەوەی هەیە، هەروەها دەنگەکان بە باشی دەگەیەنێتە گوێ.

پاتریەکەی بەشێوەیەک دروستکراوە دوای جارێک بارگاویکردن توانای پێنچ کاتژمێر کارکردنی هەیە، جانتایەکی بچووکی پلاستیکی هەیە دەتوانرێت تێی بکرێت و لە گیرفاندا جێی دەبێتەوە، لەڕێگەی بلوتوزەوە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ ئامێرە زیرەکەکان هەیە، نرخێکی ڕکابەری هەیە نرخەکەی نزیکەی 99 دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا