بارزانی پێشبینیکرد یان مەترسییە گەورەکەی ئاشکراکرد؟

پۆڵەتیك پرێس

وەزعەکە بە عام دەگۆڕێت و لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا زۆر شت ڕوون دەبێتەوە؟

ئەمە پێشبینی مەسعود بارزانییە کە پێش دوو ساڵ لە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٩٠ و ١٩٩١ی عێراق و بە تایبەتی ڕاپەڕینەکانی باشووری کوردستان لە شاخ بەگوێی پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیدا دا

بارزانی لە سەروبەندی هەندێک ڕووداوی گەورەی سیاسیی و سەربازیی کە دواتر گۆڕانکاریی گەورەیان دروستکردووە بە ماوەیەکی کەم پێش ڕوودانیان لێدوانی داوە و هەندێک کۆد و وشەی نهێنیی بەکارهێناوە وەک ئاماژەیەک بۆ پێشهاتێکی گەورە لە ناوچەکەدا

هەندێک لە چاودێران ئەم لێدوانانەی بارزانی دەبەستنەوە بە ئەزموون و دنیابینی مەسعود بارزانی و بەشێک لە چاودێرانیش پێیان وایە ئەم لێدوانانەی بارزانی بریتین لە کۆمەڵێک زانیاریی نهێنیی و مەسعود بارزانی بەم شێوازە کۆد و ئاماژەکانی لەناو ڕای گشتیدا بڵاودەکاتەوە بە مەبەستیی ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی.

یەکێکی دیکە لەو ڕووداوانەی کە بارزانیی پێش ڕوودانی بە چەند ڕۆژێک هاتە بەردەم کامێراکان و ئاماژەکانی ڕودانی دا بەگوێی ڕای گشتیدا ساڵی ٢٠١٤ بوو کاتێک پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەکانی مادەی ١٤٠ بەرامبەر یەک وەستابوون و هەندێک جاریش هەڕەشەی بەکارهێنانی چەک و هێزییان دژی یەکتر دەکرد هەروەها سەرەتای بڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بوو لەلایەن بەغداوە، کە لەو سەروبەندەدا بارزانی بە چەند ڕۆژێک بەر لە کەوتنی شاری موسڵ لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە کە لە پێشبینی زۆرێک لە ناوەندە هەواڵگرییە جیهانییەکانیشدا نەبوو سوپای عێراق بەو ئاسانییە و لە چەند کاتژمێرێکدا سێیەم گەورەترین ناوەندی پارێزگای عێراق بە تەواوی جبەخانە و کەلوپەلە سەربازییەکانیەوە ڕادەستی چەکدارانی داعش بکات و بە پێی پەتی و بە فانیلەی عەلاگەوە بەرەو بەغدا سەنگەرەکانیان چۆڵ بکەن.

بارزانی لە سەروبەندی هەندێک ڕووداوی گەورەی سیاسیی و سەربازی کە دواتر گۆڕانکاریی گەورەیان دروستکردووە پێشتر لێدوانی داوە و هەندێک کۆد و وشەی نهێنیی بەکارهێناوە

چەند ڕۆژێک پێش ئەو ڕووداوە کە عێراقی خستە قۆناغێکی دیکەی سیاسیی و سەربازیی، مەسعود بارزانی هاتە سەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکان و وتی ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق بەردەوامبن لەسەر ئەم ڕەفتارە هەڵوێستێکی وامان دەبێت کە لە تەوەقوعی ئەواندا نەبێت………… دەنگی حەیییی…

لە نوێترین پێشهاتدا سوپای ئەمریکا دوای بیست ساڵ لە جەنگ لەگەڵ رێکخراوی قاعیدە و چەکدارانی تاڵیبیان لە ئەفغانستان کشایەوە و دۆخێکی لەو وڵاتە دروستکرد کە هێشتا سوپای ئەمریکا بەتەواوی ئەو وڵاتەی جێنەهێشتبوو ئەو سوپایەی کە ماوەی ٢٠ ساڵ ئەمریکا پالپشتیی و ڕاهێنانی پیدەکرد و ملیارەها دۆلاری لە مەشق و ڕاهێنانیدا خەرج کرد نەیتوانی بەرگەی تەنیا چەند ڕۆژێک بگرێت و چەکدارانی تاڵیبان هێندەی چاوتروکانێک چونە کابولی پایتەخت و لە کۆشکی سەرۆکایەتییەوە زەنگی سەرکەوتنیان لێدا و بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەو ولاتەش لە شۆکی ئەو ڕووداوەدا تەنانەت خۆیان بە باڵی فڕۆکەکانی ئەمریکاوە هەڵدەواسیی و ئامادەبوون بمرن تەنها نەچنە ژێر ڕکێفی حوکمێک کە تاڵیبان دەیگرتەدەست…

ئەم ڕوداوە نەک تەنها لە ئەفغانستان بەڵکو لە جیهان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا بەڵام لە عێراق تەنها کاردانەوە نەبوو بەڵکو کتومت ئەگەری ڕوودانی هەمان سیناریۆی ئەفغانستانیان بۆ عێراق هەرێمی کوردستانیش بەدوور نەزانی بەجۆرێک زۆربەی چاودێر و سیاسیی و کەسانی سەربازیی شیکردنەوە و لێکدانەوە بۆ دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆ لە عێراقیش بەدوو نازانن و لە هەرێمی کوردستانیش مەترسییەکە ئەگەر زیاتر نەبێت ئەوا کەمتر نیە، لەو مەترسییەی لە بەغدا هەیە.

هەندێک لە چاودێران ئەم لێدوانانەی بارزانی دەبەستنەوە بە ئەزموون و دنیابینی مەسعود بارزانی و بەشێک لە چاودێرانیش پێیانوایە ئەم لێدوانانەی بارزانی بریتین لە کۆمەڵێک زانیاریی نهێنی

ئەمەی باسمان کرد تائێرە لەسەر ئاستیی چاودێر و شارەزایانی بواری سەربازیی بوو بەڵام جارێکی تر مەسعود بارزانی لە ڕۆژی ٢٢ی ئاب بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی لەناکاو جارێکی تر گۆمەکەی شڵەقاند و ڕایگەیاند کوردستان ئەفغاستان نیە و پێشمەرگەش سوپای ئەفغانستان ئەم پەیامەی بارزانی و هاوشێوەی پەیامەکەی ڕابردووی بوو هەر زوو بووە جێی مشتومڕی چاودێر و شارەزایانی سەربازیی بەجۆرێک خوێندنەوە بۆ دەکرێت کە بارزانی لەخۆوە نایەتەگۆ بەڵکو لە پشت پەیامەکەیەوە کۆمەڵێک کۆد و نهێنی شاراوە هەن و ئاماژەیەکن بۆ ڕووداوێکی گەورەی هاوشێوەی ئەفغانستان لە عێراق لەئەگەری ڕوودانی ئەم سیناریۆیەش ئەوا هەرێمی کوردستان ڕەنگە ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورەی دەرەکیی و ناوخۆیی ببێتەوە کە نازانرێت ئەنجامەکی بە کوێ دەگات.

بۆ وەڵامی ئەوەی کە ئایا پەیامە لەناکاوەکەی بارزانی تەنها بۆچوونێکی ئاسایی خۆیەتی یان نەخێر زانیاریی و کۆدێکی پێشوەختەی لەدایکبوونی ڕوداوێکی گەورەی سیاسیی و سەربازییە لە ناوچەکە دەبێت چاوەڕوانی ڕوداوەکانی ئایندە بکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا