لە سلێمانی چواردەهەمین پێشانگای D.B.X دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت، لە ر‌ۆژانی 25 تا 30 ی ئەم مانگە، لە شاری سلێمانی چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX، بە بەشداری زیاتر لە 160 كۆمپانیا بەڕێوەدەچێت.

یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێشانگاكە لەلایەن كۆمپانیای عێراق تەقەدوم دەكرێتەوە، تا ئێستا بڕیاڕ وایە 160 كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی بەشداری تێدا بكەن لە بوارە جیاوازەكاندا.

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتی: كۆمپانیا بەشدارەكان لە بوارەكانی خۆراكی، بیناسازی، پاككەرەوە، جل و بەرگ و پێداویستی ئۆتۆمبیل و چەندین بواری دیكە پێكهاتوون.

بڕیار وایە، پێشەنگاكەی ئەمساڵ بەدروشمی خۆت بپارێزە تاكو هاووڵاتیانی تریش پارێزراوبن بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا