پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە لە گوندی بانکی لە سنووری شارۆچکەی باتیفا دوو گەشتیار کوژران.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی باتیفا بە میدیاکانی ناوخۆی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆسەر ئەو ناوچانەی گەریلاکانی پەکەکەی تێدان، لە گوندی بانکی لە سنووری شارۆچکەی باتیفا دوو گەشتیار کوژران.
ئەوەش هاتووە، ئەو دوو گەشتیارە بە رەچەڵەک عەرەبن و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە خەڵکی موسڵن و چوونەتە ناوچەی قەدەغەکراو.
لەماوەی رابردوودا هێزەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە هەرێمی کوردستان چڕکردەوە و بەهۆیانەوە چەندین کەس بوونە قوربانی.