پشیلەیەک خاوەنەکەی ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خەڵک باوەڕ ناکەن ئاژەڵەکان دەتوانن ژیانی مرۆڤەکان ڕزگار بکەن، وەک زەنگێکی ڕزگارکەرن لەکاتی مەترسیدارەکاندا.

ئەم ڕوداوەش بەسەری ژنێکی بەتەمەنی 83 ساڵدا هات کاتێک کەوتە ناو دۆڵێکی تەسکەوە و ڕێگای ڕزگاربوونیشی هاواری پشیلەکەی بوو یارمەتی تیمەکانی ڕزگارکردنی داو بەرەو شوێنەکەی بردن.

پۆلیسەکانی کۆرنوال ڕایانگەیاند: ژنەکە لە بەرزی 20 مەترەوە کەوتۆتە خوارەوە پشیلەکەشی کە ناوی پیرانە یارمەتی تیمەکانی فریاکەوتنی داوە بۆ دیاریکردنی شوێنەکەی، ژنەکە توشی چەندین برینداری بۆتەوە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا دۆخی جێگیرە، پۆلیسی بۆدمین لە باشووری ڕۆژئاواری بەڕیتانیا ڕایگەیاند: پیران خاوەنەکەی ڕزگار کرد، پۆلیسەکان باسیان لەوەش کرد ئەگەر پیران نەبوایە دۆخەکە لەمە زۆر خراپتر دەبوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا