هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕای 30 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیادیکردووە.

لە راپۆرتێکی ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکادا هاتووە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا عێراق رۆژانە بڕی 150 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی ناردووەتە ئەمریکا.

ئەوەش هاتووە، هەفتەی رابردوو بەبەراورد بە هەفتەی پێشووتر تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە بڕی 30 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا زیادیکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی پێشووتر عێراق رۆژانە 120 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا دەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا