نرخی نەوت بە جێگیری مایەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردو نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە جێگیری مایەوەو یەك بەرمیل نەوتی برێنت ب65 دۆلارو 18 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات یەك بەرمیل لە نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 62 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

پێشتر وەزیری نەوتی عێراقی پێشبینی ئەوەی كردبوو تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی یەم بەرمیل نەوت بگاتە سەرووی 80 دۆلار.

سەرەڕای كەمبوونەوەی رێكارەكانی تایبەت بە خۆپارێزی لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوت دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت بەجۆرێك پێشتر نرخەكەی 77 دۆلاری تێپەڕاندبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا