توركیا گوندەكانی سنوری كانی ماسێ بۆردومان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ رایگەیاند،  بۆردومانە بەردەوامەكانی سوپای توركیا زیانی زۆری بە هاوڵاتیانی گوندەكان گەیاندوە و لەئێستاشدا سوپای توركیا گوندی هرور و گوندەكانی دەوروبەری بۆردومان دەكات.

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێی سەربەقەزای ئامێدی لەسنوری پارێزگای دهۆك بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سنورەكەیان بەردەوام لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت و ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر ژیانی دانشتووان دروستكردووە.

وتیشی، ئێوارەی ئەمڕۆ 21ی ئابی 2021، فڕۆكەكانی سوپای توركیا بەخەستی بۆردومانی گوندەکانی ” ئەدنێ و سەرەرو  هرورو دێشێش و ئورە”یان لە ناوچەی “بەرواری باڵا” بۆردوانكردووەو تائێستا بۆردومانی گوندەكان بەردەوامەو زیانەكان نەزانراوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێی سەربەقەزای ئامێدی لەسنوری پارێزگای دهۆك ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەوەی تۆپبارانی فڕۆكەكانی توركیا بۆتە هۆی ئەوەی ئەو گوندانە چۆڵبكرێن لەهەمانكاتدا زیانی گەورەی بەتۆڕی كارەبای ناوچەكەو خانو ماڵە رەزوباخی هاوڵاتیان گەیاندووە و تەواوی باخ و رەزی هاوڵاتیان لەسنورەكە لەناوچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا