یەکەم کاروانی عەمرەکارانی هەرێم بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمرۆ شەممە21 ی ئابی 2021 یەکەمین کاروانی عەمرە کارانی هەرێمی کوردستان، بەرەوعەرەبستانی سعودیە بەڕێکەوتن.

گەشتی عەمرەكانی هەرێم بۆ سعودیە بە یەکەمین گەشتی عەمرەکارانی کوردستان دادەنرێت دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی کوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، ژمارەی یەكەم كاروانی عەمرەەکارانی هەرێمی كوردستان 94 کەسە و یەکەمین گەشتی عەمرەیە دوای حەج کە لە کوردستانەوە بەرەو عەرەبستانی سعودیە گەشت ئەنجام بدەن.

بەرێوەبەری گشتی حەج وعەمرە ئاماژەی بەوەشكرد، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف هەموو کارئاسانییەک دەکەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بتوانن بە ئاسانی گەشتی عەمرە بکەن.

پێشتریش، نەبەز ئیسماعیل ، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە پۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند، سعودیە بەمەرج رەزامەندی داوە لەسەر دەستپێكردنەوەی گەشتی عەمرە بۆ وڵاتەكەی مەرجەكانیش بریتین لەوەی ئەو كەسەی گەشتی عەمرە دەكات دەبێت دوجارڤاكسینی دژە كۆرۆنای وەرگرتبێت و عەمرەكاریش دەبێت تەمەنی لەسەرو 18 ساڵ بێت و ئەوانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترە ناتوانن گەشتی عەمرە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا