سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەنەناس

پۆڵەتیک پرێس

ئەنەناس یەکێکە لە میوە تایبەتەکان سوودێکی تەدروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، خواستێکی زۆری لەسەرە لەگەڵ ئەوەشدا جگە لەوەی وەک میوە دەخورێت لە بەشێکی زۆری شیرینیەکاندا بەکاردێت و بۆن و تامێکی تایبەتی پێدەبەخشێت.

ئەنەناس دەوڵەمەندە بە کانزاکانی ئاسن، مس، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، زینک و مەگنسیۆم، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات، زانایان باس لە ڕۆڵی ئەنەناس دەکەن لە ڕێگریکردن لەو هەوکردنانەی جەستە کە دەبنە هۆی نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزما و شەکرە.

تعرف على أهم فوائد الأناناس

 

ئەنەناس ئەنزیمێکی تێدایە یارمەتی چالاکبوونی کرداری هەرس دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی زیاتر زیاد دەکات ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە، شەربەتی ئەنەناس بەهەمان شێوە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا