لەبادینان بەڵێننامە بەچالاكان و رۆژنامەنوسان پڕدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی زانیارییەكان لەهەریەكە لە دهۆك و زاخۆ ئاسایشی پارتی بەڵێننامە رۆژنامەنوسان و چالاكانی خۆپیشاندانەكان پڕدەكاتەوە تاوەكو جارێكی دیكە بەشداری خۆپیشاندانەكان نەكەن.

سەرچاوەیەك بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تا ئێستاش هێزە ئەمنییەكانی دهۆك و زاخۆ چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان و ڕۆژنامەنووسان دەستگیردەكەن و بەڵێننامەیان پێ پڕ دەكەنەوە كە بەشداریی هیچ ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانێك نەكەن لەو سنورەدا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هەركەسێك ئامادە نەبێت ئەو بەڵێننامەیە بدات ئەشكەنجەیەكی زۆر دەدرێت و بۆ چەند ڕۆژێك دەخرێتە ژووری تاكە كەسییەوە.

لەچەند رۆژی رابردودا بەهۆی خراپی ئەدای كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم، زنجیرەیەك خۆپیشاندان ناوچەكانی هەرێمی گرتەوە، بەڵام لەدەڤەری بادینان لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە رێگری لە خۆپیشاندەران كراو بەدەیان خۆپیشاندەرو چالاكی مەدەنی دەستگیركران، بەوتەی كەسوكارەكانیشیان دەستگیركراوەكان ئەشكەنجەیان دراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا