پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەینێ شه‌ممه 21ی ئابی 2021 دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، ڕێپێوانێکی گەورە بەڕیوەدەچێت، هێزكانی ناوچه‌كه‌ش داواده‌كه‌ن هاوڵاتیان به‌شداری ڕێپێوانه‌كه بكه‌ن.
بڕیارە سبەینێ کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ، لە بەردەم خوێندنگای سۆر لە ناوەندی شەنگال، دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا خۆپیشاندان بکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌شه‌نگاله‌وه به‌پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند، سبه‌ینێ دژی بۆردوومانه‌كانی توركیا له‌شه‌نگاڵ خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌رێت و كاره‌نامرۆڤه‌كانی توركیا شه‌رمه‌زار ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، داوا لە هەموو کۆمەڵگای ئێزدی، خەڵکی عەرەب و دۆستانی شەنگال دەکەین کە بەشداری ئەو ڕێپێوانە بن، تا یەكێتی، یەکڕیزی و بەڵێن و باوەڕیی خۆمان نیشانی دۆست و دوژمن دەدەین، داوا لە هەمووان دەکەین کە سبەی کەس لە ماڵەوە نەمینێت و بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدان و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیان بەشداری ڕێپێوانە جەماوەرییەکە ببێت.
هاوكات، ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری شەنگال- مەخەدەشە، بانگەوازییەکی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و دوای ئاماژەدان بە دوو هێرشەکەی ئەمدواییەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر شەنگال، تێدا هاتووە: پێشتریش ڕامانگەیاندبوو کە پیلانی فەرمانێکی نوێ لەسەر شەنگال هەیە، دەیانەوێت بە هەڕەشە و کۆمەڵکوژیی، کۆمەڵگای ئێزدی ڕادەستیان بێت.
هەروەها هاتووە: ئێمەش بەرامبەر ئەو هێرشانەدا دەڵێین؛ چیی ڕووبدات سەردانانوێنین، بۆ ئەوەی تووڕەیی و هەڵویستی خۆمان دژی دوژمنی ئێزدییان نیشانبدەین و بۆ شەرمەزارکردنی ئەو تاوانانەی کە بە بەرچاوی جیهانەوە دەکرێت، بۆ دووبارەکردنەوەی بەڵێنی خۆمان بەرامبەر شەهیدان بۆ شەنگالێکی خۆبەڕێوبەر و ئازاد، سبەی ڕێپێوانێکی جەماوەری دەکەین.