داوا دەكرێت وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن مامۆستایانەوە بكرێتە مەرج

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خراپی رەوشتی تەندورستیەوە داوا دەكەن پێش دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بكرێت بەمەرج.

هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راگەیاند، ئێستا لەقۆناغی چارەسەر دەرچوون، بۆیە دەبێت پێدانی ڤاكسین و خۆپارێزی چڕتر بكرێنەوە.

وتیشی، “هەفتەی داهاتوو هەڵسەنگاندن بۆ ئامارەكانی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین”.

هاوكات باسی لەوەكرد، پێویستە پێش كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان هەمو مامۆستایان و فەرمانبەران ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن و وەرگرتنی ڤاكسین بكرێتە مەرج.

پێشتر وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رۆژی 14ی ئەیلولی ئەمساڵی وەك یەكەم رۆژی دەستپێكی پرۆسەی خوێندنی بە ئامادەبووی تەواوی ناو پۆل دیاریكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا