تورکیا و عێراق لەسەر چەند پرسێک ڕێککەوتن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا دەگاتە ١٧ ملیار دۆلار، هەردوو وڵات هیوای ئەوەیان هەیە لە ماوەی داهاتوودا بۆ بڕی ٢٠ ملیار دۆلار زیاد بکات.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند:ڕێکەوتنیان لەگەڵ هاوکارە تورکیەکەیان ئەنجام داوە، بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ گەشەپێدان بە پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوا هەردوولا.

لە میانەی سەردانێکیدا محەمەد مۆش وەزیری بازرگانی تورکیادا بۆ بەغدا و، چاوی بە عەلا جەبوری هاوکارەکەی کەوت، لە بارەگای وەزارەتەکە لە پایتەختی عێراق، گفتوگۆیان کرد دەربارەی بازرگانی لە نێوان عێراق و تورکیا.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بازرگانی عێراق، هەردوو لا ڕێکەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، بۆ چارەسەکردنی کێشە و ناکۆکیەکان و دۆزینەوەی دیدێکی هاوبەش بۆ گەشەپێدانی ئابوری هەردوو وڵات.

لە ڕاگەیندراوەکەدا جەبوری ئاماژەی بەوە داوە”عێراق دەیەوێت پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەکانی لەگەڵ تورکیا پەرە پێ بدات، هەروەها قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات زیاد بکات”.

لەلای خۆشیەوە محەمەد مۆش وەزیری بازرگانی تورکیا جەختی لەوە کردەوە، ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئارەزوو کردنی، زیادکردنی قەبارەی بازرگانی و ئابوری نێوان وڵاتی تورکیاو عێراق بووە، هەروەها دروست کردنی پرۆژەی هاوبەش.

وەزیری بازرگانی تورکیا لە ١٨ی ئابی ٢٠٢١ بە سەردانێک، گەیشتە بەغدای پایتەخت، ئاماژەی بەوەدا”تورکیا و عێراق دراوسێن، پێویستە پەرە بە پەیوەندیەکانی نێوانیان بدەن، بە تایبەت پەیوەندی بازرگانی و ئابوری”.

لە ماوەی ڕابردووشدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی ئەنقەرەی کردوو، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکایەتی تورکیا کۆدەنگ بوون لەسەر، پتەکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا