تاڵیبان داوا لە هاوڵاتیان دەکات فڕۆکەخانەی کابوڵ جێبهێڵن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسانی بزوتنەوەی تاڵیبان و هاوپەیمانانی ناتۆ ئاشکرایان کرد، لە رۆژی یەکشەممەوە کە بزوتنەوەکە دەستی بەسەر کابوڵدا گرتووە، 12 کەس لە فڕۆکەخانەی کابوڵ گیانیان لەدەستداوە.

لەوبارەیەوە بەرپرسێکی تاڵیبان رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن ئەگەر مافی یاسایی گەشتکردنیان نییە، بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان و فڕۆکەخانەی کابوڵ جێبهێڵن.

ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و بزوتنەوەی تاڵیبان دوێنێ چوارشەممە ئاشکرایان کرد، هێزەکانیان تەقەیان بەسەر ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەدا کردووە، کە لە فڕۆکەخانەی کابوڵ گردبوونەتەوە.

بزوتنەوەی تاڵیبان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، ئەوان نیازی بریندارکردن و کوشتنی کەسیان نەبووە لەکاتی تەقەکردنەکەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا