حەلبوسی بە کۆنتڕۆڵکردنی شەقامی سوننی تۆمەتبار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانێتی عەزم ئەمڕۆ چوارشەممە تۆمەتی کۆنتڕۆڵکردنی شەقامی سوننەی خستەپاڵ هاوپەیمانێتی پێشکەوتن بە سەرکردایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی بەرلەمانی عێراق.

هاوپەیمانێتی عەزم و پێشکەوتن، دوو جەمسەری سەرەکی رکابەری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانن لەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتوانەکانیان سوننەن.

لەلایەکی دیکەوە هودا جەبوری، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، پێکهاتەی سوننە بۆ هەمووانە و لەژێر دەستی یەک پارت یان یەک لایەنی سیاسی و پەرلەمانیدا نییە، بۆیە ناکرێت هاوپەیمانێتی پێشکەوتن هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی شەقامی سوننە بدات لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو.

وتیشی: هاوپەیمانێتی پێشکەوتن دەیەوێت سەرجەم پۆستەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی ناوخۆیی لەسەر حسابی پارتە سیاسییەکانی دیکە بگرێتەدەست.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا