ماوەی بەسەرچوونی بەرهەمەکانی جوانکاری بزانە

پۆڵەتیک پرێس

بەرهەمەکانی مەیک ئاپ بەشێکی زۆر خانمان ڕۆژانە بەکاریدەهێنن، بەڵام کاتی بەسەرچونیان نازانن، چونکە بەشێکی زۆری بەرهەمەکان کاتی بەسەرچونیان بەڕوونی لەسەر نییە.

هەڵگرتن و بەکارهێنانی بەرهەکان بۆماوەیەکی دوور و درێژ دوای تێپەڕبوونی کاتی بەسەرچونیان زیان بە تەندروستی پێست دەگەیەنن و دەبنە هۆی کێشەکانی پێست، زانایانی بواری جوانکاری دەڵێن بەگشتی بەرهەمەکانی مەیک ئاپ کاتی بەسەرچونیان لە دوو بۆ سێ ساڵدایە دوای کردنەوەیان بەڵام دەشگۆرێت و هەندێک لە بەرهەمەکان کاتیان لەسەرە.

زانایانی بواری جوانکاری باسیان لەوە کرد پێویستە مەیک ئاپ لە شوێنی سارد و وشکدا دوور لە تیشکی خۆر هەڵبگیرێت، دوای بەسەرچونی ماوەکەی پێویستە یەکسەر فڕێ بدرێت، چونکە بۆن و رەنگیشی دەگۆرێت و لەسەر پێست نامێنیتەوە، ئەمەش جگە لەوەی هۆکارێکە بۆ دروستبوونی کێشەکانی پێست.

ماوەی بەسەرچوونی هەندێک لە بەرهەمەکانی مەیک ئاپ:

-ماسکارا
ماسکارا بۆماوەی ساڵێک بەرگە دەگرێت، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی ڕاست هەڵنەگیرێت ئەوا لە شەش مانگ زیاتر بەرگە ناگرێت و وشک دەبێتەوە.

طريقة وضع الماسكرا بدون تكتل | مجلة سيدتي

-کۆنسیلەر
کۆنسیلەر بۆماوەی 12 بۆ 18 مانگ دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

6 بدائل طبيعية للكونسيلر | سوبر ماما

-سوراو
سوراو بۆماوەی 12 بۆ 24 مانگ دەتوانرێت بەکاربهێنرێت دوای ئەوە بەسەر دەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەر کاتێک بۆنی تێکچووبوو راستەوخۆ فڕێی بدە چونکە ئەوە تێکچووە.

كيفية صنع أحمر الشفاه - سطور

-فڵچەی مەیک ئاپ
ئەگەر بە باشی و زوو زوو پاک بکرێتەوە بۆ چەندین ساڵ بەرگە دەگرێت.

أهم فرش المكياج وطرق استخدامها وتنظيفها..... للمبتدئات - أنا وعيلتي -  YouTube

-ئایلاینەر
ئایلاینەر بۆماوەی 12 مانگ بەکاردەهێنریت، ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر بەکاربهێنرێت چاوت توشی بەکتریا دەبێت.

طريقة رسم الايلاينر للمبتدئات | eye liner tutorial for beginners - YouTube

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا