دۆهێتی بۆ تۆتنهام

پۆڵەتیك: سپۆڕت
دواجار لە سەر داوای جۆزێ‌ مۆرینیۆ یانەی تۆتنهام مات دۆهێتی بەرگریكاری یانەی ویلڤەرهامتۆنی گواستەوە ڕیزەكانی.

جۆزێ‌ مۆرینیۆ بەردەوامە لە هەوڵەكان بە مەبەستی بەهێز كردنەوەی پێكهاتەی یانەكەی بۆ وەرزی داهاتوو بۆ ئەو مەبەستەش بۆندی پێشكەشی مات دۆهێتی ئیرلەندی بەرگریكاری یانەی ویلڤەرهامتۆن كرد.

میدیای لەندەن هەواڵەكەیان بڵاو كردەوە كە سەرەڕای ئەوەی هیچ كام لە دوو یانەكە لەو بارەیەوە لێدوانیان نەداوە، بەڵام نرخی یاریزانەكە ئاشكرا بوو كە بە بۆندێكی 15 ملیۆن پاوەندی گواستراوەتەوە بۆ ماوەی 4 ساڵ.

لای خۆشییەوە یاریزانەكە خۆشحاڵی دەربڕی بە واژوو كردنی بۆند لەگەڵ تۆتنهام وتی: (من خۆشحاڵم بۆندم لەگەڵ یانەیەكی گەورەی وەك تۆتنهام واژوو كرد و لە ماوەی 4 ساڵی داهاتوودا بە هەموو شێوەیەك خزمەت بە پڕۆژەی یانەكە دەكەم).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا