كادرە دەستگیركراوەكەی یەكێتی لەشیلادێ ئازادكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای شەش رۆژ لەدەستگیركردنی بەهەوڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لێپرسراوی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەشیڵادزێ‌ ئازادكرا.

هەوار ئامێدی، لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتی لەقەزای ئامێدی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “ بەهەوڵی بەرپرسانی باڵای یەكێتی ئەمڕۆ 17ی ئابی 2021، بیرهات مەهدی لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و ئەندام كۆمیتەی شیلادزێیە ئازادكرا.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو 12ی ئابی 2021، بیرھات مەھدی لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئامێدی، لەلایەن ھێزێکی تایبەتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناحیەی شیلادزێ دەستگیرکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا