پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای شیاومی خۆی ئامادە دەکات لە ماوەی داهاتودا مۆبایلی ئێم ئای 11 تی بەتایبەتمەندیەکی زۆر و پێشکەوتوو بخاتە بازاڕەوە.
مۆبایلی ئێم ئای 11 تی کێشەکەی 196 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.
ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+8+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سیڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش، سپی و شین بەردەست دەبێت.