پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بزوتنەوەی تاڵیبان ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢١، داوا لا ژنان دەکات بەشداری لە حکومەتی نوێی ئەفغانستاندا بکەن.
تاڵیبان ڕوونی کردەوە، هەوڵ دەدات بۆ هێورکردنەوەی ئەو گرژیەی لە کابولی پایتەخت دروست بوو، خەڵکی دەیانویست لە حکومەکانیان ڕابکەن.
ئینامەڵا سامانگانی ئەندامی لیژنەی ڕۆشنبیری تاڵیبان، باس لە جۆنیەتی حکومکردنی تاڵیبان دەکات دوای، ئەوەی دەستیان بەسەر تەواوی ناوچەکەدا گرتووە.
زۆرێک لە ئەفغانیەکان ترسیان لە تێڕوانینی ئیسلامیە کۆنە پەرستەکانی تاڵیبان هەیە، دوای ئەوەی لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستیەکانی ١١ی سێپتێمبەری ساڵی ٢٠٠١ لە سێدارە دران.
سەمەنگانی وتی”میرنشینی ئیسلامی نایانەوێت ژنان ببنە قوربانی، پێویستە بە پێی شەریعەت لە پێکهاتەی حکومەتیدا بن”.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا پێکهاتەی حکومەت بە تەواوی ڕوون نەیە، پێویستە لەسەر بنەمای ئەزموون بنیات بنرێت، هەموو لایەنەکان بەشداری بکەن تیایدا.
سەمەنگانی وتی”گەلی ئێمە خۆیان موسڵمانن، ئێمە لێرە نین تاوەکو ناچاریان بکەین ببن بە ئیسلام”.
لە حکومەتی پێشووی تاڵیباندا، کە بەپێی ئەو لێکدانەوە توندانەی بۆ ئیسلامیان هەبوو، بەپێی شەریعەتی ئیسلامی حکومیان دەکرد، بۆیە ژنان تا ڕادەیەکی زۆر سنورداربوون.
لەهەمان کاتدا، بەرپرسێکی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕۆژی یەک شەممە ڕایگەیاند، بەم نزیکانە میرنشینی ئیسلامی لە ئەفغانستان ڕادەگەیەنن.