بەڤیدیۆ..دوو هاوسەر لەڕۆژی هاسەرگیریەکەیاندا بەمشێوەیە مردن

پۆڵەتیک پرێس 

دوو هاوسەری نوێ لە یەکێک لە ڕێگاکانی پارێزگای بوحەیرەی باکوری میسر، توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و سەیارەکەیان وەرگەڕا لەکاتی گواستنەوەیاندا بۆ ئاهانگەکە.

لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتەوە لەکاتی گواستنەوەی هەردوو هاوسەرەکەدا، بەهۆی خێراییەکی زۆرەوە ئۆتۆمبێلەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و وەردەگەڕێت لەوکاتەاشدا دەکەوێتە جۆگەیەکی ئاوەوە، ئەو کەسانەی لەو شوێنەدا بوون هەوڵیاندا لە سەیارەکە دەریان بهێنن و ڕزگاریان بکەن بەڵام سوودی نەبوو، ڕووداوەکەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی هەردوو هاوسەرەکە و خوشکی بوکەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش تووشی برینداری و شکان بوەوە.

سێ تەرمەکە گوازرانەوە بۆ مەیتخانە لەژێر چاودێری داواکاری گشتیدا، شۆفێرەکەش گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و لە چاودێری چڕدایە.

مصر

مصر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا