هۆكاری دابەشنەكردنی موچەی لیواكانی پێشمەرگە ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزاەرتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشنەكردنی موچەی لیواكان بۆ مانگی تەموز ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت “پەیوەندی بە هاوكاری ئەمریكاوە هەیە”.

لەناوەراستی ئەم مانگە دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان بۆ مانگی تەموز كۆتایی هاتووە، بەڵام سەرجەم لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە كە لە 14 لیوا و چوار بنكەی مەشق پێكردن پێكهاتووە موچەی ئەو مانگەیان پێنەدراوە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند “هەركاتێك پارەكەی ئەمریكا خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەت دەست بە دابەشكردنی موچەی لیواكان دەكرێت ”

وتیشی “هۆكاری دواكەوتنی موچەی لیواكان بۆ مانگی تەموز پەوەندی بە نەهاتنی ئەو بڕە پارەوە هەیە كە لەلایەن ئەمریكاوە بۆ موچەی بەشێك لە لیواكان خەرجدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا