بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی وەك هێزی رێچكەشكێن خۆی نوێ كردۆتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، یەكێتی وەك هێزی رێچكەشكێن خۆی نوێ كردووەتەوە و بەردەوامیش دەبن لەگۆڕانكاری لەسەر بنەمای گەشەپێدان و بووژاندنەوەی یەكێتی دوور لەبەرژەوەندی شەخسی.

بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان لەگەڵ لیستی سەوز لە دەستەی باڵای كۆمكاری زیندانیانی سیاسی كوردستان كۆبۆوەو گفتوگۆ كرا لەبارەی ماف و پێداویستییەكانی زیندانیانی كوردستان، هەمواركردنەوەی یاسای تایبەت بە ژیان و گوزەرانی زیندانیان لەرێگای پێداچوونەوە بە یاسا بەركارەكان لە پەرلەمانی كوردستان.

هاوسەرۆك بەگرنگییەوە لە رۆڵی تێكۆشەران و زیندانیانی سیاسی رووانی لە مێژووی خەباتی گەلی كورددا كە بەشدار و قوربانیدەری شۆڕش بوون و بەخۆڕاگریان بوونە داینەمۆی سەرخستنی خەبات.

هەروەها بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ هەنگاوەكانی رێكخستنەوە و بە دامەزراوەییكردنی ئۆرگانەكانی یەكێتی كرد لەسەر بنەمای پاراستنی پەیڕەوی حیزبی و ژیانی رێكخراوەیی و رایگەیاند، یەكێتی وەك هێزی رێچكەشكێن خۆی نوێ كردووەتەوە و لەسەر بنەمای هەڤاڵێتی هاوبەش و یەكێتی ناو یەكێتی ئۆرگانەكانیان رێكخستۆتەوەو بەردەوامیش دەبین لەگۆڕانكاری لەسەر بنەمای گەشەپێدان و بووژاندنەوەی یەكێتی دوور لەبەرژەوەندی شەخسی. ئێستا یەك یەكێتی هەیە كە ئەویش یەكێتی شەهیدان، پێشمەرگە، تێكۆشەران، زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەنگەر و كەسوكاری شەهیدانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا