لە ركابەرییەكانی یارییەكانی تێنسی سەر زەوی لە پاڵەوانێتی مۆنتریاڵی كەنەدی، كامیلای ئیتاڵی توانی لە كارۆلینای چیكی بباتەوە و ببێتە پاڵەوان.
لە یاری كۆتای پاڵەوانێتیەكەدا كامیلا توانی بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام لە كارۆلینا بباتەوە، بەوەش بووە پاڵەوان و جامەكەی بەرزكردەوە.
بەو سەركەوتنەش كامێلای ئیتاڵی بووە خاوەنی سێەم نازناو لە مێژووی خۆیدا، هاوكات لە ڕیزبەندی نوێی كچە یاریزانانی تێنسی سەرزەوی 36 پلە دەبڕێت و لە پلەی 71وە دەچێتە پلەی 35.