پۆڵەتیک پرێس
ڕۆجەر هایوارد پیاوێکی تەمەن 54 ساڵە، بەهۆی نەخۆشیەکی دەگمەنەوە ماوەی 40 ساڵە لە خۆشتن بێبەش بووە.
ڕۆجەر بەهۆی هەستاری دژی ئاو دەناڵێنێت، هەر دڵۆپێک ئاو بەر جەستەی بکەوێت توشی خورانێکی زۆر ڕادەبەدەری دەکات، بەهۆی ئەم نەخۆشیە دەگمەنەشەوە ناتوانیت خۆی بشوات.
رۆجەر دەڵێت: کاتێک لە تەمەنی 18 ساڵیمدا بووم تەندروستیەکی باش و چالاکییەکی زۆرم هەبوو، بەڵام لەناکاو دوای هەر خۆشتنێک توشی خورانێکی زۆر دەبووم، جارێک دوای خۆشتن هەستم بە هەستیاریەکی توند کرد، بەخێرای جلەکانم لەبەرکرد و لەماڵەوە ڕامکرد بۆئەوەی بەسەر خورانەکەدا زاڵ بم، هەستم دەکرد جەستەم ڕوبەڕووی هێرش دەبێتەوە.
ڕۆجەر باس لەوەش دەکات سەردانی پزیشکی کردووە چەندین جۆری جیاواز کریم و سابۆن و دژە هیستامین کە پزشکی بۆی نوسیوە بەکاریهێناوە بەڵام سوودی نەبووە، جەختی لەوەش کردووە بە تێپەڕبوونی کات جەستەی لەگەڵ خۆنەشتندا ڕاهاتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاگادارە و ئەو شوێنانەی جەستەی کە پێویستی بە پاککردنەوە هەیە دەیشوات و پاکی دەکاتەوە.