لە ئۆپەراسیۆنێكدا حەوت داواكراو دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خانەی راگەیاندنی ئاسایشی كەركوك رایدەگەیەنێت، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكدا لە سنوری كەركوك و قەزای دوز خورماتوو توانراوە حەوت داواكراو دەستگیر بكرێن و دەست بەسەر ژمارەیەك چەك و كەلوپەلی سەربازیدا بگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021، فەرمانداریی ئۆپەراسیۆنەکانی كەركوك لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک حەوت داواكراويان بە دۆسیەی جۆراوجۆر دەستگیركرد و سێ حەشارگەی چەكدارانی داعشیان تێکشکاند.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر ژمارەیەك بۆمب و چەك و كەلوپەلی سەربازیدا گیراوە و داواكراوەكانیش دراونەتە دادگا.

پێشتر هێزە هاوبەشەكان لە شاری كەركوك لەماوەی رابردوودا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی دە رۆژە كرد، ئەوەش بەئامانجی پاككردنەوەی گوندەكانی ناوچەكە لە چەكدارانی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا