پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی سەرکەوتنی بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا داوای لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە کرد دەست لەکار بکێشێتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا دۆناڵد ترەمپ نوسی: ئێستا کاتی ئەوەیە بەهۆی ئەو شەرمەزاریەی لە ئەفغانستان روویدا، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کارەساتی سەرسنوور و لەناوبردنی سەربەخۆیی وزە و ئابوورییە پەککەوتووەکەمان، جۆ بایدن دەست لەکار بکێشێتەوە.
رۆژی یەکشەممەش لە بەیاننامەیەکی دیکەدا رایگەیاند، “ئەوەی جۆ بایدن لە ئەفغانستان کردی ئەفسانەیی بوو، دەبێتە یەکێک لە ناوازەترین شکستەکانی مێژووی ئەمریکا”.
دوای نزیکەی 20 ساڵ دوورخستنەوەی لە دەسەڵات، جارێکی دیکە بزوتنەوەی تاڵیبان بەهۆی ئەو بۆشاییەی لەدوای رۆشتنی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان دروستبوو، لەگەڵ داڕمانی حکومەتدا وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵ کردەوە.