شێخ محەمەد بن زايد بانگهێشتی کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شازادەی ئەبوزەبی، بانگهێشتنامەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق پێگەیشت.

شێخ محەمەد بن زاید ئال نیهان شازادەی ئەبوزەبی، بانگهێشتنامەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەلایەن وەزیری دارایی عێراق عەلی  عەلاوی، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەەی لوتکەی عێراق پێگەیشت.

شازادەی ئەبوزەبی، لە ڕێگەی وەزیری دارایی عێراقەوە سڵاوی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی نارد و، هیوای خواست گەلی عێراق لە سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگەزەرانیدا بژین.

لە میانەی یەکتر بینینیاندا، شێخ محەمەد بن زاید لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان کرد، هەروەها باسيان لە برایەتی و لەبەرچاوگرتنی بەرژوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا