لە نەینەوا حەوت سه‌ركرده‌ی داعش ده‌ستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق دەستگیركردنی حەوت سەركردەی داعشی راگەیاند، بڕیارە رادەستی دادگا بكرێن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی ئابی 2021، شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنیەكان توانیویانە حەوت سەركردەی داعش لە نەینەوا دەتگیر بكەن كە چەكداری مەترسیداری داعش بوون.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو چەكدارانە لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دەستگیركراون و دانیان به‌وه‌ ناوه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش له‌ ژێر ناوی ئه‌بو ئه‌نه‌س، ئه‌بو سوفیان، ئه‌بو زینه‌، ئه‌بو سه‌یف، ئه‌بو فه‌هد و ئه‌بو موجاهید كاریان كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە هێزە هاوبەشەكانی سوپای عێراق دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی بۆ چەند گوندێكی سنوری نەینەوا كردوە و تائێستاش ئەو ئۆپەراسیۆنە بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا