شێوازی بانگەشەی یەكێتی و گۆران بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەرپرسی هەڵبژاردنی یەكێتی لەكەركوك رایدەگەیەنێت “لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسا و رێنماییە‌ بە‌ركارە‌كانی كۆمسیۆنی ھە‌ڵبژاردنە‌كان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بانگەشەی خۆمان بۆ سەرخستنی لیست و كاندیدەكان دەستپێدەكەین”.

دوێنێ شەممە 14ی ئابی 2021، لیژنە‌ی باڵای ھاوپە‌یمانی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی لە‌ بارە‌گای سە‌رە‌كی ھاوپە‌یمانی كوردستان لە‌ سلێمانی لەبارەی تە‌واوكردنی ئامادە‌كارییە‌كانی بانگە‌شە‌ی ھە‌ڵبژاردن كۆبونەوە.

عەلی قەڵایی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بانگەشەی هەڵبژاردن لەناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاوازە، بەڵام وەك یەكێتی بەهۆی ئەوەی هاوپیەمانیمان لەگەڵ گۆڕان هەیە لە هەرناوچەیەك هەماهەنگی تەواومان هەیە بۆ ئەوەی پێكەوە بانگەشەكە بكەین”.

وتیشی “لەوشوێنانەی كاندیدی یەكێتی هەیە و گۆران كاندیدی نییە بەیەكەوە بانگەشە دەكەین، بەپێچەوانەشەوە لە هەرشوێنێك ئێمە كاندیدمان نەبێت بانگەشە بۆ كاندیدی گۆرن دەكەین”.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی هەڵبژاردن، بانگەشەكە بەپێی كاندیدەكانە، واتە لەهەر شوێنێك كاندیدی گۆران یان یەكێتی هەبێت هەموو دەنگدەرەكان ئاراستەی بانگەشەكەیان بۆ ئەو كاندیدەیە كە لە سنورەكە دیاریكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە 10ی تشرینی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا