پۆڵەتیک پرێس
خوێی زبر یەکێکە لە ماددە کیمیایەکان کە ناوی کلۆریدی سۆدۆمی هەیە و لە دەریا دەردەهێنرێت، قەبارەیەکی بچووک و ڕەنگێکی سپی هەیە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە.
خوێی زبر لەبواری جوانکاری و ناوماڵیشدا سوودێکی زۆری هەیە، ڕێژەیەکی زۆر یۆدی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات، کانزای سۆدیۆم و پڕۆتینەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی جەستە دەدەن.
بەکارهێنەرە سەرسوڕهێنەرەکانی خوێی زبر:
-تێکەڵەی خوێی زبر و ئاوی گەرم بۆ پاککردنەوە و نەهێشتنی بۆنی پێیەکان بەمشێوەیە بەکاردەهێنرێت، دەتوانیت پێیەکان بۆماوەی 30 خولەک لە تێکەڵەکەدا دابنێیت.
-خوێی زبر وەک پاککەرەوەیەکی جەستە و ڕزگاربوون لە میکرۆب و ڤایرۆسەکان بەکاردەهێنرێت، یارمەتی نوێ بونەوەی خانەکان و سپی بونەوەی پێست دەدات.
-یارمەتی تەندروستی ددان و پاککردنەوەی پوک دەدات، دەتوانرێت خوێی ززبر و ئاوی شلەتێن بۆ ئەم مەبەستە بەکاربهێنرێت.
-یارمەتی پاککردنەوەی پێستی سەر و ڕزگاربوون لە کڕێش دەدات.
-خوێی زبر دەتوانرێت وەک پاککەرەوەیەک بۆ برینەکان بەکاربهێنرێت، چونکە میکرۆبەکان دەکوژێت.