دوای 19 ساڵ بۆی دەرکەوت دڵی لەشوێنی ئاسایی خۆیدا نییە

پۆڵەتیک پرێس

کلیر ماک کچێکی ئەمریکیە لە تەمەنی 19 ساڵیدا لە شیکاگۆی ئەمریکا بۆماوەی دوو مانگ و نیو بەدەست کۆکەیەکەی بەردەوامەوە دەیناڵاند، بەڵام دەیویست لەڕێگەی بەکارهێنانی چەند دەرمانێکەوە چارەسەری خۆی بکات.

دوای تێپەڕبوونی مانگێگ کچەکە ناچار بوو سەردانی نەخۆشخانە بکات بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین بۆ کۆکە بەردەوامەکەی و چارەسەر وەرگرتن، پزیشکەکە بە کچە ئەمریکیەکەی وت لەوانەیە توشی جۆرێک لە هەوکردنی سییەکان بوبێت و ناردی بۆ گرتنی تیشکی ئێکس بۆ سنگی، ئەنجامی پشکنینەکان ۆزر باوەڕپێنەکراو بوو، چونکە کلیر بۆی دەرکەوت دڵی لای چەپی نییە وەک کەسانی ئاسایی، بەڵکو لای ڕاستیدایە.
کاتێک پزیشکەکە ئەم هەواڵەی بە کچەکەدا وابیریکردەوە گاڵتەی لەگەڵ دەکات، پزیشکەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە ئەم حاڵەتە بە دێکسترۆکاردیا ناودەبرێت و پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات، کچەکە دەڵێت: کاتێک هەواڵەکەی پێ ڕاگەیاندم وتم تۆ بەڕاستە، توشی شۆک بووم و بەخۆم دەوت بۆچی لە تەمەنی 19 ساڵیدا ئەمەم زانی و پێشتر نەمزانیوە.

بعد إجراء أشعة سينية.. فتاة تكتشف أن قلبها في مكان غير مكانه | AZ Ocean

دێکسترۆکاردیا حاڵەتێکی نائاسایی دەگمەنە کە تێیدا دڵ دەکەوێتە لای بەشی ڕاستی سنگەوە، زۆر کەم و دەگمەنیش ڕوودەدات لە سەد کەسدا یەکێک توشی ئەم حاڵەتە دەبێت و هیچ مەترسییەکەشی بۆسەر ژیان نییە.

کچەکە چیرۆکەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک باسکرد، بەشێکی زۆری بەکارهێنەران شۆک بوون بەوەی چۆن پێشتر و لەکاتی پشکنینی ڕۆتینی دیکەدا پزیشکان بۆیان دەرنەکەوتووە تا تەمەنی 19 ساڵی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا