هەڵبژاردەی عێراق و یانەی ریاڵ لینینسی ئیسپانی رووبەڕووی یەكدەبنەوە

لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 11:30 خولەك هەڵبژاردەی عێراق و یانەی ریاڵ لینینسی ئیسپانی یارییەكی دۆستانە ئەنجام بدەن.

یارییەكە لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت كە ماوەی چەند رۆژێكی هەڵبژاردەی عێراق لە شاری مەلاگای ئیسپانیا كەمپی مەشق و راهێنانی تێدا ئەنجام دەدات.

پێشتریش هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەكی دیكەی دۆستانەدا لەگەڵ یانەی ئەتلێتیكۆ بالیاریس رووبەڕووی یەك بونەوەو هەردولاش بەبێ گۆڵ یەكسانبوون.

لە یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ی قەتەر هەڵبژاردەی عێراق، لە كۆمەڵەی دووەمی كیشوەری ئاسیا لەگەڵ هەڵبژاردەكانی لوبنان، كۆریای باشور، سوریا، ئیمارات، ئێران كێبڕكێی گەشتن بە مۆندیال دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا