شەڕو پێکدادان لە کەمپەکانی سوریا کوشتن و برینداربوونی لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوە ئاگادارەکان بە میدیاکانیان ڕاگەیاند:بەهۆی پێکدادانی هۆزە عەشایەرەکان لە کەمپی شیمارخ لە باکوری حەلەب پێنج کەس کوژران و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.

ئاماژەیان بەوەشدا”سوپای نیشتیمانی بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتوون، دوای ئەوەی دانیشتوانی ناوچەکە داوایان کردووە بە خێرایی دەستوەردانێک بکەن بۆ چارەسەری ئەو شەڕو پێکدادانەی ڕوو دەدات”.

هەروەها سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردەوە”سوپای نیشتیمانی و پۆلیسی شارەکە لە ناوچەی ئیعزازی سوریا شایەتی ڕووداوەکان بوون و چوون بەدەم داواکانی دانیشتوانەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا