کامێرای (درۆن) دەبێتە فریادرەسی پۆلیسی دارستان

پۆڵەتیک پرێس

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، توانراوە بەشێوەیەكی باش ڕێگە لەسەرپێچیكاران بگیرێت و ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە، لە چالاکییەکانیشیاندا ئێستا پشت بە کامێرای (درۆن) دەبەستن بۆ چاودێریکردنی ڕاوی نایاسایی و پاراستنی ژینگەو دارستانەکان.

لە ڕاگەیانراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردوە، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سێوسێنان بۆ سنوری ( بۆڵی زەردە + ئاوەسپی ) توانیویانە ٣ سێ تۆمەتبار دەستگیربكەن كەسەرقاڵی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی ( كەو ) بوون، هاوكات دەستگیراوە بەسەر( یەك چەكی جۆری تاپڕ و سێ فیشەك لەگەڵ دوو دەستە داو + ٤ چوار كەوی زیندوو)، هەروەها لەكاتی گەڕان و پشكنینی سنورەكە دەستیشگیراوە بەسەر یەك تۆڕی شەبەكەی ڕاوی باڵندەی كێوی كە لەچیاكە دانرابوو .

پۆلیسی دارستان، لە راگەیانراوەکەیاندا ئەوەیان خستووەتە ڕوو؛ لەچالاکییەکانیاندا كامێرای( درۆن )یان بەکارهێناوە و ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لەدەستنیشانكردنی جێگەی ڕاوچیەكان و پوچەڵکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ شێواندنی سروشتی ناوچەکە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوانی چالاکییەکانیان كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراون بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ٤ چوار باڵندەكە (كەوەكان) ئازادكران .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا