سوریا بانگهێشتی کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق نەکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەوەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق هەوڵدەدات فەڕەنساو سعودیە ڕازی بکات بۆ ئەوەی بانگهێشتی سوریا بکات بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق.

عامر فائز پەرلەمانتار و ئەندام لە لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند”حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات فەڕەنساو سعودیە ڕازی بکات بۆ ئەوەی سوریا بەشداری کۆبوونەوەی لوتەکەی عێراق بکات کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت”.

فائز بە میدیاکانی ڕاگەیاند”تا ئێستا سوریا بانگهێشت نەکراوە، بەڵام لە ئێستادا عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە، هەندێک لە وڵاتەکانی وەک فەڕەنسا و سعودیەو ئیمارات ڕازی بکات، بۆ پاککردنەوەی کەشەکە سوریا بانگهێست بکات، بە تایبەتی ئەگەر بیانەوێت بەرژەوەندی وڵئت لەبەر چاو بگرن، بە تایبەتیش لە ئێستادا فشارێکی زۆر لەسەر عێراق هەیە بۆ ئەوەی نەهێڵن سوریا بەشداری کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق بکات”.

فائز پێشبینی ئەوە دەکات”کۆدانگی لەسەر بابەتەکە هەبێت، وتیشی”لە بنەڕەتدا ئەم کۆبوونەوەیە بۆ پاککردنەوەی کەشی عێراقە لەو بارودۆخەی کە تیایەتی پێدانی ڕۆڵێکە بە عێراق، باشترە فەڕەنسا ڕازی بێت بەوەی سوریا بانگهێشت بکرێت پاڵپشتی ئەو بیرۆکەیە بکات و پشتگیری لە پێگەی عێراق بکات، بانگهێشت کردنی سوریا لە کۆبوونەوەی لوتکەدا بە پێویست دەزانین”.

حکومەتی عێراق هەنگاوەکانی کۆتایی دەنێت بۆ بەستنی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق، کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت، تیایدا گفتوگۆ دەکرێت سەبارەت بەو کێشانەی بە ناوچەکەدا تێدەپەڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا