واتس ئاپ تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە دواین نوێکردنەوەی بەرنامەی واتس ئاپدا تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی زیاد دەکات، ئەویش بەکارهێنەرانی دەتوانن داتا و نامەکانیان لە ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێسەوە بگوێزنەوە بۆ ئامێری ئەندرۆید.

واتس ئاپ ڕایگەیاند بەکارهێنەرانی دەتوانن داتا و نامەکانیان لەنێوان ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس و مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆن گالاکسی زێت فۆڵد3 و گالاکسی زێت فلیپ3 ئاڵوگۆڕ بکەن، بڕیارە ئەم تایبەتمەندیانە بۆ مۆبایلەکانی سامسۆنگ کە بەسیستمی ئەندرۆید10 یان سیستمەکانی دواتریش کاربکات، چاوەڕوان دەکرێت لەچەند هەفتەی داهاتوشدا هەموو مۆبایلەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بگرێتەوە.

x7mii | حميدان (@x7mii) | Twitter

لەگەڵ ئەوەشدا گەشەپێدەرانی واتس ئاپ هیچ کاتێکیان دیاری نەکردووە بۆ زیاد کردنی تایبەتمەندی گواستنەوەی داتا و نامەکان لە ئامێری ئەندرۆیدەوە بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا