بلوبێری دەبێتە هۆی زیندانیکردنی سێ کەس

پۆڵەتیک پرێس

بەگوێرەی زانیاریەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی چیاکانی فەوج، ئەندامەکانیان لەشاری ریمیرمون کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنساوە سێ کەسیان دەستگیرکردووە، چونکە نزیکەی 100 کیلۆ بلوبێریان کۆکردۆتەوە.

یاسای فەڕەنسا ڕێگە بە کەسێک نادات زیاتر لە 10 کیلۆ لەو میوە کێویە کۆبکاتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند پۆلیس 96 کیلۆ بلوبێری لەناو دەستگیرکراوەکاندا دۆزیوەتەوە، باسی لەوەش کرد ئەم میوەیە لەناو دانیشتواندا زۆر بەناوبانگە، بەڵام چەند گرامێک بەسە بۆئەوەی کێکێکی دڵخوازی خۆیانی لێ دروست بکەن.

یاسای فەڕەنسا لەشەودا ڕێگە بە کۆکردنەوەی ئەم میوە کێویە نادات، هەر کەسێکیش بۆی نییە لە 10 کیلۆ زیاتر کۆبکاتەوە، کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر لێی دەچێتە ڕیزی دزیەوە، لەو کاتەدا کەسەکە بەپێی یاسا سزای زیندانیکردن تا دەگاتە سێ ساڵ و بڕی 45 هەزار یۆرۆش سەرپێچی دارایی بۆ دەکرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک